به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مین مورادی، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه به هۆی ڕۆژی هه‌واڵنێر سه‌ردانی نووسینگه‌ی ئاژانسی مێهری کرد و ڕێزی له ماندوو بوونی هه‌واڵنێران گرت.
مورادی ئاماژه‌ی دا که ئاژانسی مێهر یه‌کێکه له مێدیا میانه‌ڕۆکان و وتی: یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌م ئاژانسه چ له به‌شی کوردی و چ له فارسی ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتریان له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردییه، گرنگی که‌رتی فه‌رهه‌نگ له‌م مێدیایه ون نه‌بووه.
ئه‌و زیادی کرد: چون کوردستان خه‌ڵکێکی فه‌رهه‌نگی هه‌یه بنه‌ڕه‌تی هه‌موو به‌رنامه‌کانی کوردستان ده‌بێت فه‌رهه‌نگی بێت و نابێت فه‌رهه‌نگ په‌ڕاوێز بخرێت. لێدوانی ڕێبه‌ری باڵای ئێران سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگی بوونی کوردستان و گه‌نجینه بوونی زمانی کوردی نابێت ته‌نیا دووباره بکرێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێت له کرداردا ئه‌م قسانه جێبه‌جێ بکرێت و بێته دی.
سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان وتی: ئێمه دوای سه‌فه‌ری ساڵی ۸۸ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران و قسه‌کانیان سه‌باره‌ت به ئاوڕدانه‌وه له ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و قادری فستیڤاڵی ده‌ف و مه‌ولوونامه خوێنیمان ڕێخست که به‌ڕاستیش تاکوو ئێسته پێشوازی باشی لێکراوه چون له ناو دڵکی خه‌ڵک هه‌ڵقوڵاوه. ئێمه له ئێستادا له وڵاتانی دیکه‌ش به‌شداری فستیڤاڵی ده‌فمان هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: کاتێک ئێمه ئه‌م کارانه بکه‌ین ئابووری هونه‌ریش گه‌شه ده‌سێنێت و گه‌وره ترین خزمه‌تیش به که‌رتی گه‌شتیاری بۆ هه‌موو پارێزگاکه ده‌کات.
Your Comment